وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غداد و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كۆببێته‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ شه‌ممه عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه به سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته به‌غداو له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بایدا كۆده‌بێته‌وه.
هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند له‌دوای روخاندنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێنه‌وه بۆ 2013 ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیرێكی دیاری سعودیه‌یه بۆ عیراق.
سعودیه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ باڵیۆزخانه‌ی خۆی له به‌غدا داخست و ساڵی رابردوو جارێكی تر باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا كرده‌وه‌و باڵیۆزی خۆی نارده‌وه ، به‌ڵام دواتر به‌هۆی لێدوانییه‌وه ده‌رباره‌ی رۆڵ و كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر عیراق، حكومه‌تی به‌غدا داوای ریاز كرد باڵیۆزه‌كه‌ی بگۆڕێت.
هاوكات لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رسوڕمانی خۆی له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه بۆ به‌غدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند له میدیاكانه‌وه زانیویانه عادل جوبه‌یر سه‌ردانی عیراق ده‌كات.